ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا سنورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپی رەتكردەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

بۆ جاری چوارەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا سنورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی لە بارەی جەنگ رەتكردەوە.
لە دانیشتنی گشتی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژەبڕیارێك لەلایەن دیموكراتەكانەوە لەبارەی سنورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ لە بارەی جەنگ خرایە دەنگدانەوە، هاوكات 50 سیناتۆر دژبە پڕۆژەبڕیارەكە دەنگیانداو لە بەرامبەردا 47 سیناتۆر لە بەرژەوەندی پڕۆژە بڕیارەكە دەنگیاندا، بەوەش پڕۆژەبڕیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە رەتكرایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group