پێنتاگۆن: چەندین ساڵمان پێويستە بۆئەوەی جبەخانەكانمان پڕبكەینەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

هیس كۆڵینز بەڕێوەبەری ئاژانسی بەرگریی موشەكی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ئەمریكا پێویستی بە چەندین ساڵە بۆئەوەی قەبارەی ئەو چەك و تەقەمەنیانە پڕبكاتەوە كە لە جەنگی دژی ئێراندا بەكاری هێناون.
كۆڵینز لەدانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەیدا وتی، ئەوان هەموو رۆژێك چەك بەرهەم دەهێنن بۆ پڕكردنەوەی جبەخانەكانیان، بەڵام قەرەبوكردنەوەو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە چەند ساڵێك دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستا پێنتاگۆن ناتوانێت بە دروستی دیاری بكات كە پڕكردنەوەی جبەخانەكانی چەك و تەقەمەنی بە دیاریكراوی چەند ساڵی پێویستە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group