ئێران: هێرشی ئەمریكا بۆ سەر كەشتیەكمان بە پێشێلكردنی ئاگربەست دادەنرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشی ئەمریكا بۆ سەر كەشتیی (تۆسكا) بە پێشێلكردنی ئاگربەست دادەنرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بە توندی سەركۆنەی هێرشی سوپای ئەمریكا بۆ سەر كەشتیی تۆسكا و بە بارمتەگرتنی تاقمەكەی دەكەن، وتیشی، ئەم هێرشە چەتەگەریی دەریایی، كارێكی تیرۆریستی و پێشێلكردنی ئاگربەستە.
هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باس لەوەشكراوە، هۆشداری دەدەین لە ئەنجامە مەترسیدارەكانی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكە و جەخت لەسەر پێویستی ئازادكردنی كەشتییەكە و تیمەكەی دەكەینەوە.
 ئاماژەی بەوەش كرد، ئێران تەواوی تواناكانی خۆی بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەكان، ئاسایشی نەتەوەیی و كەرامەتی گەلەكەی بەكاردەهێنێت.
هەروەها جەختیكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرپرسیارێتی تەواوی تێكچوونی دۆخی ناوچەكە لە ئەستۆ دەگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group