"بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ڕێككەوتنەكان دەدەینەوە"
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
لیوا عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەهۆی گورزە كوشندە و وێرانكەرەكانی موشەك و درۆنەكانی هێزەكانیانەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل تووشی شكست هاتوون و ناچار بوون بە لاوازییەوە داوای ئاگربەست بكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزە چەكدارەكان بە تەواوی ئامادەن بۆ هەر پێشهاتێك و خەڵكی ئێرانیش بە بەشداریكردنیان لە گۆڕەپانەكاندا، بەردەوامن لە پشتیوانیكردنی سوپا و پارێزەرانی نیشتمان.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران هۆشداریی دایە ئەمریكا و ڕایگەیاند، هێزەكانیان باڵادەستن و ڕێگە بە سەرۆكی ئەمریكا نادەن چیرۆكی درۆ و چەواشەكارانە لەسەر دۆخی مەیدانی و قۆناغی بێدەنگیی سەربازی بڵاوبكاتەوە، بەتایبەت لە پرسی بەڕێوەبردن و كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمزدا، جەختیشیكردەوە كە بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ڕێككەوتنەكان دەدەنەوە.