وەزیری بازرگانی: هەمو سایلۆكانی هەرێم ئامادەن بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران

19 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، ئامادەكاری تەواویان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران كردوەو هەمو سایلۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران، هەرچەندە بەشێك لە سایلۆكان گەنمی ساڵانی پێشویان تێدا ماوە، بەڵام لە پرۆسەی وەرگرتنی ئەمساڵدا كێشەی جێگەیان نابێت و هەمو ئامادەكارییەك كراوە.
وەزیری بازرگانی وتیشی، تا ئێستا بەغدا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی 292 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی كوردستان داوە، بەڵام دیاریكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنم پەیوەستە بە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی فیدراڵ، ئەوەی پەیوەستە بە چۆنیەتی وەرگرتن و دابینكردنی شوێن لای هەرێمە، بەڵام وەك وەزارەتی بازرگانی دیاریكردنی رێژەی وەرگرتن پەیوەست نییە بەوانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group