سێنتكۆم: گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران بەردەوامە
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سوپای ئەمریكا رایگەیاند، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران بەردەوامە، سەرەڕای هەڕەشەكانی ئێران، هەروەها دەڵێت، لە سەرەتای گەمارۆكانەوە چوار كەشتییان لەكارخستوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (CENTCOM) رایگەیاند، هێزەكانیان لە 13ی نیسانەوە 58 كەشتی بازرگانییان ئاڕاستە كردوە و چوار كەشتییان لەكارخستوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆ دەریاییەی كە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
سوپای ئەمریكا رونیشیكردۆتەوە، گەمارۆی دەریایی دژی ئێران سەرەڕای هەڕەشەكانی ئێران بە تەواوی بەردەوام دەبێت.