دژەتیرۆری عیراق دەستیگرت بەسەر دوو حەشارگەی چەكدارانی داعشدا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەزگای دژەتیرۆری عیراق، سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند ئۆپراسیۆنێك لە زنجیرە چیای حەمرین و دیالە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا لەسەر هەواڵگری ور و چاودێریی مەیدانیی ، دەستیانگرتوە بەسەر دوو حەشارگەی چەكدا لە چیای حەمرین لەنێوان پارێزگاكانی سەڵاحەدین و كەركوك.
راشیگەیاندوە، هەروەها هێزەكانیان لە مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە حەشارگەیەكی سەر بە چەكدارانی داعشی پشكنیوە كە ژمارەیەك كەرەستەی تەقەمەنی و چەكی تێدابوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group