لیژنەی دارایی عێراق: مووچەی 6 مانگی فەرمانبەران گەرنتی كراوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەش پەیوەستە بە پێكهێنانی حكومەتی نوێوە.
عودەی عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق بەڵێنیداوە بەپێی "یاسای داشكاندنی یەدەگ"، پارەداركردن و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لەئەستۆ بگرێت.
باسی لەوەشكرد، هەركاتێك حكومەت پێكبهێنرێت، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی (2026) ڕەوانە دەكرێت. هەروەها ئاماژەی بە هەبوونی دەسەڵاتی قەرزكردن كرد بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی قەیرانەكە، بەتایبەتی لە سایەی نادیاریی چارەنووسی كردنەوە یان نەكردنەوەی گەرووی هورمز.
عەواد ئاماژەی بەوەشدا، عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە (7) تریلیۆن دینار هەیە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، و دڵنیاییشیدا كە بەپێی یاساكەی بانكی ناوەندی، مووچە بۆ ماوەی شەش مانگ دەستەبەر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group