كەنەكە: قسەكانی ترەمپ بۆنی پیلانێكی دژەكوردی لێ دێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لە راگەیەنراوێكدا وەڵامی لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوەو رایگەیاند، ماوەیەكە سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت چەكیانداوە بە كورد بۆئەوەی بگاتە دەستی نەیارانی رژێمی ئێران، بەڵام كورد ئەو چەكانەی پێنەداون و بۆ خۆیان هێشتویانەتەوە، چەندینجارو بەشێوازی جیاواز ئەم لێدوانەی دوبارە كردوەتەوەو بە توندی لەسەر كورد دەدوێت، ئەم هەڵوێست و رەفتارە بۆنی پیلانێكی دژەكوردی لێ دێت.
كەنەكە راشیگەیاندوە، هەندێك هێزی نەیاری كورد پلانی دژەكورد بەڕێوە دەبەن، ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی سەرۆكی ئەمریكا هەمو كورد دەخاتە گومانەوەو زیان بە پەیوەندییەكان دەگەیەنێت، وەك كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ئەم هەڵوێست و گوتارانە قبوڵ ناكەن و بە مەترسیداری دەبینن، دەبێت رونی بكاتەوە كە لەگەڵ چ لایەنێكی كورد ئەم مامەڵەیەی كردوە.
لەبەشێكی تردا رایگەیاندوە، پێویستە ئەو لایەنە كوردییانەی لەمبارەیەوە لەژێر گوماندان، بێنە دەنگ و ئەم بابەتە بۆ رای گشتی ئاشكراو رون بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group