نەوا-
ماڵپەڕی زە سەن بڵاویكردۆتەوە، گەلی مۆسۆو كە ناویان لێنراوە شانشینی ژنان پێكهاتون لە هۆزێكی 40 هەزار كەسیی لە دۆڵی گەشاوەدا دەژین لە دامێنی بەرزاییەكانی هیمالایا لە نێوان پارێزگاكانی یونان و سیچوان لە چین، لەو هۆزەدا ئافرەتان باڵادەستن و سەرۆكایەتی خێزانەكانیان دەكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئافرەتانی ئەو هۆزە چینییە پیاوان بە ناپێویست دەزانن چونكە منداڵەكانیان بەبێ باوك پەروەردە دەكرێن و لەوێدا منداڵ هەیە باوكی بایۆلۆژی خۆی ناناسێت و تەنها ئافرەتەكان بە سەرۆكی ماڵ دادەنرێن و دەسەڵاتیان بەسەر هەمو سەروەت و سامانەكاندا هەیە و كۆنترۆڵی دارایی خێزان دەكەن.
باس لەوەشكراوە، پیاوان پشت بە خاوەن ماڵە مێینەكان دەبەستن بۆ ئەوەی ئەو شتانە بەدەستبهێنن كە پێویستیانەو خاوەن بڕیار نین و تەنها ئافرەتانی هۆزەكە كۆنترۆڵی هەمو سەرچاوەكان دەكەن.