لە عەربەت تۆمەتبارێك دەستگیر دەكرێت كە بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دو هاوڵاتی شێلاوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێلەكەی دو كەسی شێلاوەو دواتر هەڵاتوە.
لەوبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی وتویەتی، لە كاتی شەودا ئۆتۆمبێلێك لەناو ناحیەی عەربەت دو هاوڵاتی شێلاوەو دواتر هەڵاتوەو برینی یەكێك لە هاوڵاتییەكان سەختە، دواتر بڕیاری دادوەر بۆ روداوەكە وەرگیراو دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو لە ئەنجامدا لەماوەی كەمتر لەكاتژمێرێكدا توانرا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا كەسی تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 23 لەیاسای هاتوچۆ راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group