نەوا-
پەرلەمانی عێراق سبەینێی بۆ دەنگدان لەسەر كارنامە و كابینەی حكومەتەكەی عەلی زەیدی دیاری كرد.
رەجاو فازڵ حەربی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە وادەی چاوەڕوانكراوە بۆ یەكلاكردنەوەی كابینەی وەزاری و ناكۆكییەكانیش تەنها لەسەر وەزارەتە سیادییەكان ماون.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا دەنگ لەسەر كارنامەی حكومەت دەدرێت و پاشان لە هەمان دانیشتندا دەنگ بە وەزیرەكان دەدرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، 25 پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرە واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی پشكی وەزاریی پارێزگاكەیان لە هەردوو وەزارەتی نەوت یان گواستنەوەدا بێت.