عێراقچی: وەڵامی چاوەڕان نەكراومان دەبێت بۆ هەر هێرشێك كە بكرێتە سەرمان

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسیویەتی، دوای چەند مانگێك لە دەستپێكردنی جەنگ دژی ئێران، كۆنگرێسی ئەمریكا دانی بە لەدەستدانی دەیان فڕۆكەدا ناوە لە كاتی جەنگی دژی ئێراندا.
باسی لەوەشكردوە، هێزە چەكدارەكانی ئێران توانای خۆیان لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییە پێشكەوتووەكاندا سەلماندووە.
عێراقچی لەبارەی ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆسەر وڵاتەكەی رایگەیاند، گەرانەوە بۆمەیدانی جەنگ  و دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆسەر وڵاتەكەی بە توانای سەربازی نوێ وەڵام دەدرێتەوە.
جەختی لەوەشكردەوە، وڵاتەكەی سوودی لەو زانیارییانە وەرگرتووە كە لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەم دواییەدا بەدەستی هێناون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group