ئەمریكاو چین لەبارەی دۆسیەی ئێرانەوە هاوڕان

14/05/2026 جیهان

نەوا-
كۆشكی سپی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، واشنتۆن و پەكین گەیشتونەتە تێگەیشتنێكی ستراتیژی هاوبەش سەبارەت بە تەنگژەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە گەرووی هورمزو دۆسییەی چەكی ئەتۆمی ئێران.
بەپێی راگەیەنراوەكە، واشنتۆن و پەكین بە تەواوی هاوڕان لەسەرئەوەی پێویستە گەرووی هورمز بە كراوەیی بمێنێتەوەو ئازادیی كەشتیوانیی دەریایی بپارێزرێت، هەروەها دۆناڵد ترەمپ و شی جین بینگ، گەیشتونەتە رێككەوتنێكی گرنگ لەبارەی ئەوەی كە ئێران ناتوانێت و بۆی نییە چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group