ره‌مزه‌كانى ئوممه‌ى عه‌ره‌بى له‌تاى ته‌رازووى به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌كاندا
دیمه‌نه‌كانى شانۆى سیاسى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه تا كاتى ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێ به‌هارى عه‌ره‌بى، به‌درێژایى ئه‌و زه‌مه‌نه دوور مه‌ودا، كۆمه‌ڵێك كاراكته‌رى سیاسى تێدابوو كه خۆیان به‌ره‌مزو سیمبولى ئوممه‌ى عه‌ره‌بى ده‌زانى، ده‌توانین بڵێین له‌سه‌ددام حسێن یان حوسنى موباره‌ك و قه‌زافیدا به‌ره‌و كۆتا ده‌چن.
ئه‌مانه گوایه سیمبول و سه‌ركرده‌ى نه‌ته‌وه‌یى عه‌ره‌بن و پێشه‌نگایه‌تى بیرى ناسیۆنالیستى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه سیمبولى راسته‌قینه‌ى نه‌ته‌وه‌یى نه‌بوون بۆ عه‌ره‌ب، هاوشێوه‌ى گیڤارا یان هۆشى منه یان ماندێلا، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بووه ئه‌و سه‌ركرده عه‌ره‌بانه‌ى كه ناومان بردن، به‌ده‌ست له‌پشتدان و هاوكارى كردنى هێزى ده‌ره‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیان كه‌هێزى ئیمپریالى و داگیركه‌ر بوون دروست بوون، واقیعى سیاسى یان كۆمه‌ڵایه‌تى یان رۆشنبیرى وڵات و نه‌ته‌وه‌ى خۆیان نه‌ى خولقاندوون، به‌شى زۆریشیان به‌كوده‌تاى سه‌ربازى ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست، كه زۆرجار ناویان ده‌نا شۆڕش و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى ، ئه‌مانه سه‌ركرده نه‌بوون به‌ڵكو حوكمڕان و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بوون و به‌زۆرى هێزى سه‌ربازى خۆیان به‌سه‌ر وڵاتانى خۆیاندا سه‌پاندووه‌و ناوى خۆیان ناوه سه‌رۆك و سیمبولى نه‌ته‌وه‌یى عه‌ره‌ب!! واته سه‌ركرده‌ى خۆڕسك و هه‌ڵقوڵاوى ناو نه‌ته‌وه‌ى خۆیان نه‌بوون.
ئه‌م سه‌رۆكانه‌ى عه‌ره‌ب له ڕابردوودا به‌ده‌ست له‌پشتدانى زلهێزانى وه‌ك به‌ریتانیاى گه‌وره‌و دواتر له‌دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و به‌دوایدا جه‌نگى جیهانى دووه‌م و دابه‌ش بوونى جیهان بۆ دوو بلۆكى سۆشیالیستى و سه‌رمایه‌دارى، به‌شى زۆریان به‌ده‌ست له‌پشتدانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت هاتبوونه سه‌ر شانۆى سیاسى وڵاته‌كانیان، به‌كۆتایى هاتنى سیستمى جووت جه‌مسه‌رى و هاتنه كایه‌ى سیستمى نوێى جیهانى به‌ڕابه‌رایه‌تى ئه‌مریكا بینیمان چۆن له دوو ده‌یه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌شێك له‌و سه‌رۆكانه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌ب كۆتایى نه‌ك ته‌نها به‌حوكم به‌ڵكو به‌ژیانیشیان هات.
ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كۆتایى هاتنى حوكمى شمولى و تۆتالیتارى رژێمه عه‌ره‌بییه‌كان به‌واتاى ئارامى و ئۆقره‌یى نیه، وه‌ك ده‌بینین به‌نمونه له‌عێراق و لیبیا‌و یه‌مه‌ن، تائێستاش نائارامى و نائۆقره‌یى له ڕووى ئه‌منى و سیاسییه‌وه به‌رۆكى ئه‌م وڵاتانه‌ى به‌رنه‌داوه، جه‌نگى خوێناوى ناوخۆیى سوریاش ورده ورده پێده‌نێته قۆناغێكى نوێى جه‌نگى ناو ده‌وڵه‌تى( ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆش زلهێزان به‌شه‌ڕ نه‌یه‌ن ، به‌ناڕاسته‌وخۆیى ئاماژه‌كانى جه‌نگى زلهێزه‌كان له‌سوریا خۆى وێنا ده‌كات)، وه‌ك بینیمان له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ریه‌كك كه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى زلهێزان له‌سوریادا ڕوویدا، له ئه‌گه‌رى ڕووخانى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د پێناچێت ناوچه‌كه بۆده‌یان ساڵى تریش ئۆقره‌یى به‌خۆوه ببینێت، هه‌رنا ئێران و توركیا وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تى دراوسێ و بۆ ئێران هاوپه‌یمانى چه‌ندین ساڵه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشه‌وه تاكه ڕ‌ژێمى ناوچه‌كه حافز ئه‌سه‌دبوو كه پشتیوانى ڕ‌ژێمى ئیسلامى ئێران بوو ، وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تى هاومه‌زهه‌ب و هاوبه‌رژه‌وه‌ند، كه‌وتنى ئه‌سه‌دى كوڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندییان نییه، خۆئه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرو دابه‌شكارى به‌رژه‌وه‌ندى ڕووسیاو وڵاتانى تر‌ى زلهێز به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا له‌سه‌ر كێكى سوریاى دواى ئه‌سه‌د ڕێك بكه‌ون، مه‌حاڵه ئێران به‌ئاسانى ده‌ست له سوریا بشۆرێت.
ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆبێت یان سبه‌ى هه‌ر ده‌كه‌وێت، نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بیش ماڵێكى شپرزه‌و بێ خاوه‌نى هه‌یه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى تادوێنێ بوو خاوه‌نى چه‌ندین به‌ناو سیمبول و كاریزمابوو، لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار دێته پێش، ئایا چاره‌نووسى بنه‌ماڵه‌ى شانشینى سعودیه به‌كوێ ده‌گات؟ ئه‌و باهۆزى گۆڕانكارییه‌ى كه چارۆكه‌ى كه‌شتى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى رۆژئاوا ئاراسته ده‌كات و ڕووى له‌ناوچه‌كه كردووه تاكه‌ى ڕه‌شماڵى بنه‌ماڵه‌ى شانشینى سعودیه به‌رگه‌ى ده‌گرێت؟ یان باهۆزه‌كه ڕه‌شماڵى ئه‌وانیش ڕاده‌ماڵێت به‌ڵام هێشتا ئه‌وان كات له‌چاره‌نووسیان وه‌رده‌چه‌رخێت؟
شەپۆلەکانی نەوا