یەكێتی و بەنزین

عەلی حەمەساڵح

1 کاتژمێر پێش ئێستا

هەفتەیەكە هەڵمەتێكی گەورەمان لەسەر كارو لاناز و  گرانی و نەبوونی بەنزین لە زۆنی زەرد هەیەو بەردەوامیش دەبین، بەڵام نابیت چەندین دۆسیەی گەندەڵی و قاچاخی و نادادی، كە  هۆكاری گرانی بەنزینی زۆنی سەوزە قسەی لەسەر نەكرێت. 
دەتواندرێت بەنزین لە سلێمانی زۆر هەرزان بێت. 
لەدەرەوە بەنزین نایەت بۆ  سنوری سەوز.. هەر لە ناوخۆدا بەرهەم دێت، كەواتە: بۆ گرانە! 
بەم ڕێكارانە بەنزین لە سلێمانی زۆر زۆر دادەبەزێت، ئەو كاتە دەتوانن بە پارتی بڵێن: فەرموو ئێوەش دایبەزێنن… 
یەك: بەنزینی سلێمانی بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەو پاڵاوگەو بورجی (فۆكس) لە عەربەت دەبەستێك، ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی(یەك ملیۆن و ٢٠٠) هەزار لیتر بەنزینی هەیە، بەنرخی پشتیوانی نەفتا لە عێراق وەردەگرێت و تێچووی بەرهەمهێنانی بەنزین زۆر كەمە، ناكرێت ئەم بەنزینە بە (١١٥٠) دینار لە بەنزیخانە بفرۆشرێت! . 
دوو: لابردنی سەرانەی ناوخۆ، تەنانەت ئەگەر لە (٣٠٠٠) لیتر زیاتر بەنزینت پێ بێت ناتوانیت بەبێ پارەدان لە بازگەكانی ناوخۆی زۆنی سەوز تێپەڕیت، دەبێت پارە بدەیتە  كۆمپانیائ پردەشاڵ ”كاك عەلی عەربەت بۆ سلێمانی دەبێت ١٠٠دۆلار بدەی بەسەیتەرەكە وەسڵێكت ئەدەنێ بەناوی كۆمپانیا پردەشاڵ ئەگەر لە (٣٠٠٠) لیتر زیاترت پێبێت” 
ئەگەر لە عەربەت بیبەیت بۆ چەمچەمال (١٣٠) دۆلار! بۆ گەرمیان و ڕاپەڕین، هەمان دەردە.. ئەمە بۆ حكومەت نیە بۆ گیرفانی حیزب!! 
سێ: سەرانەی بازگە؛  هەر تانكەرێك( زیاتر گازوایل و نەفتاو ڕۆن) دێت.. بێتە سنوری یەكێتی دەبێت لە بازگەكان سەرانە بداتە حیزب، بۆ (٣٠ )تەنی دەبێت (٥٠٠) دۆلارو (٣٥) تەنی.. دەبێت (٧٥٠) دۆلار بدات! 
چوار: خاڵی سنوری، هەر ماددەیەكی پترۆ كیمیاوی ( ئێم تی بی و زالین و ئیسانۆڵ ….هتد )  لە دروستكردنی بەنزینی محەسەن بەكاردێت، بێتە سنوری سلێمانی بۆ هەر تەنێك (٩٠) دۆلار وەردەگرن تانكەرێك (٢٢٠٠) دۆلار، ئەمە گومرگ نیە بۆ حكومەت، بۆ گیرفانە. 
بزانین یەكێتی چی دەكات ! 

 

ئەو وتارانەی لە ماڵپەڕی رادیۆی نەوا بڵاودەكرێنەوە تەنها گوزارشت لە بۆچونی نوسەرەكانیان دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group