له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له‌ساڵی 2017 ئه‌نجومه‌نی شواری هه‌رێم ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردوه كه هاوپێچم كردوه به‌سوپاسه‌وه له به‌ڕێز حاكم شوان سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی شورا‌و ئه‌ندامی ئێستای دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم وه‌رگیراوه وه‌ك دڵنیابون له ڕاستی بڕیاره‌كه، به‌كورتی ده‌ڵێت: ته‌نها ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ بۆی هه‌یه داوای مۆڵه‌تی شۆفێری بكات. من پێم وایه كه ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم له بڕیاره‌كه‌یدا پێكاویه‌تی، به‌ڵام ده‌بێ جیاوازی له نێوان دوو حاڵه‌ت بكه‌ین یان جیاوازی له نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی هاتوچۆ بكه‌ین: 1-پیاوانی مرور وه‌ك ئیداره ئه‌ندامانی دیسپلینی كارگێڕین "الضبط الاداري" وه مافی ئیجرائاتی وه‌قائی "خۆپارێزیان" هه‌یه بۆ پاراستنی سیسته‌می گشتی، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی زه‌بتی ئیداریه كه وه‌ك وتمان خۆپارێزیه هه‌میشه پێش ڕودانی تاوانه و مه‌به‌ست لێی پاراستنی سیسته‌می گشتییه، یه‌كێك له‌وانه‌ش داواكردنی مۆڵه‌ته له شۆفێران، بۆیه له‌م حاڵه‌ته واته كه هیچ تاوانێك ڕوینه‌داوه، به‌ڵام پیاوانی هاتوچۆ وه‌ك خۆپارێزی مه‌فره‌زه ده‌رده‌كه‌ن و داوای مۆڵه‌ت له هه‌موان ده‌كه‌ن له‌م حاڵه‌ته ته‌نها ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا ده‌ڵێت واته ده‌بێت هه‌موو مه‌فره‌زه‌یه‌ك ئه‌فسه‌رێكی له‌گه‌ڵدا بێت. 2-كاتێك تاوانێكی مروری ڕوده‌دات جا جۆره‌كه‌ی هه‌ر نه‌وعێك بێت "تاوان، كه‌تن، سه‌رپێچی" پیاوانی مرور ده‌سه‌ڵاتێكی تریان ده‌بێ ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندامانی "زه‌بتی قه‌زائی" دیسپلینی دادوه‌ریه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زه‌بتی ئیداری عیلاجیه و دوای ڕودانی تاوانه ئه‌وانیش واته پۆلیسی هاتوچۆ به تایبه‌تی. كۆمیسه‌رانی هاتوچۆ یان ته‌نانه‌ت هه‌ر پۆلیسی هاتوچۆش وه‌ك به‌شێك له پۆلیس ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پێ ده‌درێت بۆیه ده‌توانن له‌و حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌ریش له‌وێ نه‌بوو مۆڵه‌ت وه‌ربگرن وه‌ك ئه‌ركی خۆیان له زه‌بت كردن و ده‌سبه‌سه‌راگرتن و پاراستنی به‌ڵگه‌كانی تاوان جا تاوانی بینراو بێت یان نه‌بینراو "وه‌ك ده‌شزانرێت تاوانه‌كانی هاتوچۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان تاوانی بینراون". چونكه كارمه‌نده ئاساییه‌كانی پۆلیس له حاڵه‌تی ڕودانی تاوان به‌گوێره‌ی ده‌قه‌كانی یاسای بنه‌ما دادگه‌ریه سزاییه‌كان هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی زه‌بتی قه‌زائییان پێده‌درێ كه له‌كاتی تردا نیانه بۆ نمونه مافی پشكنین و لێسه‌ندنی چه‌ك و گرتن و هتد ..... به‌مه‌ش ده‌توانرێ گونجاندن بكرێ له نێوان ڕایه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆدا.