وەزارەتی نەوتی عێراق: هەماهەنگییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر دەكەین
43 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
باسم محەمەد خوزەیر عەبادی وەزیری نەوتی فیدراڵی لەگەڵ كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان بەغدا و هەولێر لە كەرتی نەوت و غازدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسیەی پەیوەست بە كەرتی نەوت و غازەوە كراوە، كە لە پێشەنگیاندا پڕۆژەیاسای نەوت و غاز هەیە. ئامانج لەم هەنگاوەش بەهێزكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەو كەرتە هەستیارەدا.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و هەماهەنگیی هاوبەش كردووەتەوە، بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بكات و پاڵپشت بێت بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی نەوت و غاز لە عێراقدا.