برادۆست و دوایین پێشھاتەکان

زێدان برادۆستی

30/07/2019

ناوچەی برادۆست دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگایی هەولێر، لەلای رۆژهەلاتدا سنووری وڵاتی ئێران و (كوردستانی رۆژهەڵاتە) لەلای باكوردا سنووری وڵاتی توركیا و (كوردستانی باكورە) بەڵام لەباشووردا هەریەك لە ناوچەكانی باڵەك و ناحیەی دیانا (قەزای ســۆران) دەگرێتەوە لەلای رۆژئاوای دا قەزای مێرگەسۆرە . 
ئەوی جیگای سەرنجە كۆنترین بەڵگە كەلەبەر دەستمان دابێت ئاماژە بەناوی برادۆست بكە بۆ یەکەمین جار وەك هۆزیكی كوردی دەگەرێتەوە بۆسەرەتای سەدەیی 16ز واتە ماوەی نیوان (1500ـ 1550)ز كە وەكو هۆزێكی گەوە ومیرانی شاری ئورمیە ناسراون كە دابەش ببوون بەسەر دوو ناوچە پێیان دەوترا میرانی ناوچەكانی تەرگەوەر و سۆمای برادۆست . 
گرنگی ئەو ناوچەیە تەنها لەوەدانیە كە گەورەترین یەكەی ئیدارەییە (ناحیە) لە هەێمی كوردستان لە بەرامبەر یەكە ئیدارەیەكانی تر بەڵكو نزیكەیی 260 گوند لەخۆدەگرێت و شوێنێكی جوگرافی زۆر گرنگە لەرویی ناوخۆی و نێودەوڵەتییەوە خالێكی ستراتیژی تایبەتی خۆیی هەیە بەهۆی بەستنەویی سنوری هەریمی كوردستان بەسنوری وڵاتانی ئێران و توركیا، بەمەش خالێكی سێگۆشەیی وسنوریكی گەورەو فراوانی دروست كردوە .
مێژوی ناوچەی برادۆست مێژوێكی دەوڵەمەندە و پێگەو پایەیی خۆی پاراستوە، شوێن پەنجەی دیارە لەمێژوی گەلی كوردا سـەرەتای مێژوی برادۆست لەشاخی برادۆستەوە دەست پیدەكات كە مرۆڤ لە ئەشكەوتی شانەدەر و بیستون دەژیا كەبەسەرەتای ژیان دادەنرێ لە رۆژهەڵاتی ناوین، لەزۆربەی سەرچاوەكان ئەم سەردەمە بە (چاخی برادۆست)ناو بردراوە سەرەڕای بوونی چەند ئەشكەوت و ناوچەی شوێنەواری كۆنی تر .... كەمێژوەكەیان بۆ هەزاری دووەم و یەكەمی پ.ز دەگەرێتەوە . لەگەڵ بونی ژمارەیەكی زۆری شوێنی سەردەمی كلاسیكی و ئیسلامی لە ناوچەكە. ئەوەی شایەنی باسە كەوا لەپێشتر دا تەنها چەند ناوچەیەكی كەم ئاماژەیی پێكرابوو لەلایەن دەستەی شوێنەوار و كەلەپووری عێراق و بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سۆران.
بەلام ئێمەش دوای سەردان و توێژینەوەی مەیدانی زیاتر لە 70 شوێنی شوێنەوار و مێژوویمان دۆزییەوە کە لە داھاتوو وەک کتێبێکی زانستی لەسەر شوێنەوار و کەلەپووری برادۆست بلاوی دەکەینەوە، ئەو بەڵگانە شایەنی گەورەیی و شکۆی برادۆستن.
# سەبارەت بە دواین پێشھات و رووداوەکان .......
ئێمە لە کورستانی عێراقدا دەژین لە بارودۆخێکی ھەستیار و لە ساتێکی پر لە کێشە و گرفتی سیاسی.
ھەموومان ئامانجمان یەکرێزی گەل و یەکرێزی سیاسی ولاتە.
لە ئێستاشدا سەرەتای کابیەنە و پەرلەمانێکی نوێی ھەرێمین ھەموو لایەک بە ئومێدەوە دەروایننە ئایندەی کوردستان. 
بەلام بەداخەوە لە چەند مانگێکی رابردوو تاکو ئەمرۆ چەند رووداوی نەخوازراو لە سەر ئاستی ھەرێمی و نێودەولەتی و نێوخۆی روویاندا.
لەم رووداوانەش دەڤەری رەنگین و خۆشەویستی برادۆست توشی چەند رووداو گرفت و ئالۆزی سیاسی بوو بەو ھۆیەوە چەندین قوربانی گیانی و ماددیمان دا.
وە بەتایبەت لە رووداوی 17ی تەمووز لە شاری ھەولێر کە یەکێک لە قوربانیەکان برادۆستی بوو خوێنی پاکی رژا لەگەل ھاولاتیەکی دەڤەری رواندوز.
لە دوایی ئەم رووداوەش چەند کەسێکی برادۆست دەستبەسەر کران بە تۆمەتی ھاوکاری کردنیان و ھەندێک بەتۆمەتی چاوپۆشی لێکردنیان.
بۆ ئێمەی برادۆست بۆ ھەر ئەگەرێک کە روومان تێبکات لە رابردوو لە ئێستاش دا قوربانیمان داوە بەردەوامیش دەیدەین.
لێرەوە سوپاسی ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەین کە ئەرکی خۆیان لەم رووداوە بەجێ گەیاند و ھاوکاربوون لە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە. بەڵام لەکاتی رووماڵکردن و بلاوکرنەوەی دانپێدانانی گیراوەکاندا، ناو و نازناویان بەروونی و بە ئاشکرا ئاماژەیان پێکرا، کە پێویست نەبوو ئاماژەی پێبکری، ئەمەش وای کرد ھەندێک لایەن استغلالی نازناویان بکەن و بۆ مەرام و بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بھێنن و ھەولی نانەوەی دووبەرەکی و ئاژەوە لە نێوان خودی برادۆستیەکان و دەوروبەریان بدەن .
داواکارین یاسا رێگە و رێچگەی خۆی بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، وە ھەموو لایەکیشمان بریاری یاسا قبول دەکەین ئەگەر لە بەرژەوەندی ئێمەی برادۆستیش نەبێت.
دووبارە داوای دەکەین وەک نوێنەری برادۆست خوێنی کاک بەشداری جوانەمەرگ بە ھەدەرنەچێ و ئەوانەی دەستیان لە کوشتنی ناحەقی ئەو پەپولە پاکەی برادۆست ھەیە سزابدرێن.
وە برادۆست وەک پێگە و ناو و عەشیرەت بەدرێژایی مێژوو سەربەرز و پارێزراو بووە، وەک قەلایەک بووە بۆ ناوخۆ و بۆ دراوسێیەکانیشی. 
بۆیە پێویست ناکات ھیچ لایەنێک و دەزگا و پەیچێک ئەو رووداوانە بقۆزێتەوە و بۆ مەرامی دژایەتی کردن و ناشرینکردنی برادۆست سوودی لێوەربگرن . 
ھەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە کەس ناتوانێت برادۆست و ھۆزەکانی تر بە کێشە ببات بەتایبەت لەگەل عەشیرەتەکانی دەورووبەری، چونکە چەندین سالە ئێمە و ئەوان ھەم جیران ھەمیش دۆست بوونە و بابوباپیرانمان بەیەکەوە ژیاون، لە ئێستاش دا لە سەدا 80٪؜ زیاتری برادۆست دەنگدەر و لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان و زیاتر لە ھەزاران پێشمەرگە و سەرکردەی قەرەمانی تێدا ھەڵکەوتووە و بە سەدان شەھیدی داوە، وەک دایکە عایشەی برادۆستی، دایکی شەھیدانە و سومبلی شەھیدانی کوردستانە.
لێرەوە داوا لەسەرجەم کەسایەتی و بنەمالەو پیاوماقولان و تیرەکانی برادۆست دەکەم، یەک دەنگ و یەک رەنگ و تەبابن بۆ چارەسەرکردن و گەیشتن بە دەرئەنجامێکی گونجاو و ھاودەنگ بن بۆ بەرز راگرتنی شکۆی برادۆست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group