نه‌وا
كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ئاشكرایده‌كات له دوا هێرشه‌كانیاندا به رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بنكه‌كانی توركیایان كردۆته ئامانج.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌جه‌كه رایگه‌یاندووه: "گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له زۆر شوێن به ئامێری ئاسمانی له دژی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چالاكییان كردووه، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا ده‌یان سه‌رباز كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون. ".
رونیشیكردۆته‌وه، ئه‌و چالاكیه‌ی له رۆژانی رابردوو كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له شه‌مزینان، له رێگه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا واینیشانداوه كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌وه بووه.
شایانی باسه له ماوه‌ی رابردوودا موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازی كه‌جه‌كه رایگه‌یاندبوو، گه‌ریلای سه‌ده‌ی 21 به تاكتیك و ته‌كنیكی پێشكه‌وتوه‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ده‌یه درێژه به چالاكیه‌كانیان له دژی سوپای توركیا ده‌ده‌ن.