ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەكەم یەكەم كۆبونەوەمان لەگەڵ توركمانەكان دەبێت

پێش 1 هەفتە جیهان

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەشاری بەغدا پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشیان ئەنجامدا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، مێژوییەكی هاوبەشمان لەگەڵ توركیادا هەیە، لەم چوارچێوەیەدا زیاتر لە 20 رێككەوتنمان لەبارەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و ئاو و چەند بابەتێكی دیكەوە واژۆ كردوە.
وتیشی: رێككەوتنەكەمان لەگەڵ توركیا سەبارەت بە ئاو و رێگەی گەشەپێدان بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە پردێك و نەتەوەو كلتورەكان لە یەكتری نزیك دەكاتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتی: پەیوەندی هاوبەشمان لەگەڵ عیراق هەیە ئەو رێككەوتنانەی كە واژۆمان كردون وەرچەرخانێكی مێژوییە، سورین لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان و هەماهەنگی دەكەین بۆ جێبەجێكردنی  ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ عیراق واژۆمان كردون.
وتیشی: لە دوەم وێستگەی سەردانەكەمدا سەردانی هەولێر دەكەم و یەكەم كۆبونەوەشمان لەگەڵ توركمانەكان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group