نەوا
یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ
گواستنەوەی براهیم دیازی یاریزانی لاوی ئیسپانی بەڕەگەز مەغریبی گەیشتۆتە ڕێکەوتنی
کۆتایی و ڕۆژنامەیەکی ناوداری بەریتانیا زانیاریەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
بە پێی زانیاریەکانی
ڕۆژنامەی "زە سەن"، بەرپرسانی یانەی شاهانەی مەدرید گەیشتونەتە ڕێکەوتن
بۆ گواستنەوەی براهیم دیازی ئیسپانی لە یانەی مانچستەر سیتیەوە بۆ "سانتیاگۆ
بێرنابیۆ"، ئاماژەشی بە نرخی گواستنەوەی یاریزانە هەڵکشاوەکە کردووە کە
دەگاتە سنوری ٣.٥ ملیۆن یورۆ.
براهیم دیاز لاوێکی
بەهرەمەندی یانەی مانچستەر سیتیە و لەگواستنەوەکانی هاوینەدا بۆندەکەی کۆتایی دێت،
پیپ گواردیۆلا و کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکەی هەوڵیان زۆرداوە بۆندکەی نوێ بکەنەوە،
بەڵام یاریزانەکە بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی قایل نابێت و حەزی بەوەیە لە هاوینی
داهاتوەوە درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.