توركیا.. خانمە هونەرمەندێكی كوردی دەستگیركرا

07/12/2018 جیهان
هێزە ئەمنیەكانی توركیا لە فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی ئەستەنبوڵ، خانمە هونەرمەندێكی  كوردیان دەستگیركرد، كە بۆ بەشداری لە چالاكیەكی هونەری سەردانی ئەو وڵاتەی كردبوو.
یەڵدا عەباسی، خانمە هونەرمەندی كوردی خوراسانی، كە بەمەبەستی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی 27 ساڵەی دامەزراندنی ناوەندی كولتووری و رۆشنبیری میزۆپۆتامیا كە رۆژی یەكشەممە 9-12-2018 لە هۆڵی چالاكییەكانی بۆستانجی ئەنجامدەدرێت، سەردانی توركیای كردبوو،  لە فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی ئەستەنبوڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیركرا. 
یەڵدا عەباسی لەكاتی دەستگیركردنیدا، دایكی لەگەڵیدابووە و تاوەكو ئێستاش هۆكاری دەستگیركردنەكەی رانەگەیێندراوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group