تویتەر 102 هەزار هەژماری سەر بە داعشی داخست

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر 102 هەزار هەژماری سەر بەداعشی راگرت، كینیس ماكینزی فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر 102 هەزار هەژماری تایبەت بە رێكخراوی داعشی داخستووە.
كە لەرێیەوە هزری توندی داعش بڵاوكراوەتەوە و بەچەندین شێواز لەبەرژەوەندی داعش كاریان كردووە، هەژماری (Report_ISIS) كە سەر بەو فەرماندەیەیە و تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەژمارەكانی داعش بۆ ئەوەی تویتەر لە پێشێلكارییەكان ئاگادار بكاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەپێی رێنماییەكانیان تویتەر ئەو هەژمارانەی سزاداوە، فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ناو ناونیشانی سەرجەم هەژمارە بلۆككراوەكانیشی ئاشكراكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group