سوجدەی ناوبژیوان لە یارییەكەی ئینگلتەراو ئەرجەنتین كاردانەوەی لێكەوتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
ماڵپەڕە وەرزشیەكانی كەنداو بڵاویانكردوەتەوە، دیمەنی سوجدەی ئیسماعیل ئەلفەتح ناوبژیوانی مەغریبی-ئەمریكی دوای فیكەی كۆتایی قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2026 ـی نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئینگلتەرا لە یاریگای ئەتلەنتا لە ئەمریكا سەرنجێكی زۆری لەسۆشیاڵ میدیادا بەدەستهێناوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لە پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیادا بڵاوكراونەتەوە باس لەو ساتە دەكەن كە ئەلفەتح راستەوخۆ دوای كۆتاییهاتنی ئەو یاریەی مۆندیال سوجدەی بردوەو تەنها لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا زیاتر لە 4 ملیۆن بینەری بەدەستهێناوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئەم كارەی ناوبژیوانەكە لەلایەن عەرەبەكانەوە ستایشی زۆری لێكراوەو چالاكوانان جەختیان لەوە كردەوە كە ئەمە دوای زاڵبونی ناوبژیوانەكە بوە بەسەر فشارەكانی یارییە سەختەكەدا كە بەبێ هیچ هەڵەیەك ناوبژیوانیی یاریی ئاڵۆزی نێوان ئینگلتەراو ئەرجەنتینی كردوەو بڕیارەكانی یەكلاییكەرەوەو جێی هیچ رەخنە لێگرتنێك نەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group