نه‌وا
خاجیندرا ماگارى نیپاڵى، كه نازناوى كورته‌باڵاترین پیاوى جیهانى هه‌بو، له ته‌مه‌نى 27 ساڵیدا به‌هۆى هه‌وكردنى توندى سییه‌كانیه‌وه كۆچى دوایى كرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى نیپاڵ له‌زارى براكه‌ى خاجیندراوه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌هۆى هه‌وكردنى سیه‌كانیه‌وه داخڵى نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره دڵى له لێدان كه‌وتوه.
درێژى باڵاى خاجیندرا 67 سانتیمه‌تر بوه و له‌ساڵى 2010دا نازناوى كورته‌باڵاترین پیاوى جیهانى پێدراوه، ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتوه‌ته ته‌مه‌نى 18 ساڵ ناوى له كتێبى گینسدا تۆماركراوه. به‌ڵام دواتر نازناوه‌كه‌ى له‌ده‌ستداو هاونیشتمانییه‌كى به‌ناوى شیندرا دانئى بوه كورته‌باڵاترین پیاوى جیهان، كه باڵاى 54.6 سانتیمه‌تر بوو.
خاجیندرا 12 ده‌وڵه‌تى جیهان گه‌ڕاوه و له چه‌ندین به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ركه‌وت و ناوبانگێكى زۆرى په‌یداكرد، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ى له‌ڕوى گه‌شتوگوزاره‌وه سودى لێوه‌رده‌گرت.