یانەی مامۆستایانی عیراق لە گەیشتن بە پاڵەوانێتییەكی موای تای نزیكدەبێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، سێ یاریزانی یانەی وەرزشی مامۆستایان لە قۆناغی كۆتایی پاڵاوتندان بۆ تیمی نیشتمانی لاوانی موای تای، ئەم خولانە كە لەم دواییانەدا بە بەشداریی بەرفراوان لەلایەن پارێزگا جیاوازەكانی عیراقەوە بەڕێوەچوە دەپاڵێورێن بۆ پاڵەوانێتی عەرەبی لە لیبیا.
ئاماژەشكراوە، یاریزانەكان لەنێو هەشت یاریزاندا بون كە نوێنەرایەتی یانەی مامۆستایانیان دەكردو بڕیارە بەمنزیكانە ریزبەندی فەرمی هەڵبژاردەی نیشتمانی كە بەشداربوانی پاڵەوانێتی عەرەبیی دیاری دەكات رابگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم دەستكەوتە رەنگدانەوەی ئاستی بەرزی راهێنانە كە لەلایەن یانەكەوە پێشكەش دەكرێت لەپەرەپێدانی بەهرەی وەرزشیدا، ئەوان هیوادارن كە یاریزانەكانیان بۆ ریزبەندی كۆتایی هەڵبژێردرێن بۆ نوێنەرایەتیكردنی عیراق لە پاڵەوانێتی عەرەبی، ئەمەش درێژەدانی یانەكە دەبێت لە روداوە وەرزشییە نێودەوڵەتیەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group