نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه یاخود لێكتێگهشتنهی له‌نێوان چین و عیراق كراوه بۆ په‌رله‌مان ئاشكرا نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ش گومانی دروستكردووه ده‌بێت چه‌ند شتی نهێنی تێدابێت.
میاده محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی چین و عیراق بۆ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرا نه‌كراوه‌و نازانرێت ئه‌وه رێككه‌وتنه كراوه یاخود ته‌نها گرێبه‌ستی لێگهشتنه، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌كرێت له‌نێوان عیراق و وڵاتێكی دیكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بهێنرێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه وه‌كو لیژنه‌كه‌مان ته‌نها له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستومانه رێكه‌وتن كراوه‌و باس لهوهشدهكرێت له ئێستادا نه‌وتی عیراق هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت و له به‌رانبه‌ردا كۆمپانیا چینییه‌كان قوتابخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه له عیراق جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، چه‌ند جارێك وه‌كو لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرێبه‌سته یاخود رێككه‌وتنه‌ی كراوه كۆپییه‌كی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه، ئه‌وه‌ش گۆمانی دروستكردووه به‌وه‌ی ده‌بێت چه‌ند شتی شاراوه هه‌بێت له‌و گرێبه‌سته‌ی له‌نێوان چین و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كراوه.