14 ملیار دیناری تری جومەیلی دەستیبەسەردا گیرا

58 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵیی بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن دەستیان بەسەر 14 ملیار دیناری دیكەدا گرتوە كە لەناو چاڵێكی ئاوەڕۆی بارانباریندا شاردرابویەوە.
ئاشكراشكراوە، دادگا جەختیكردوەتەوە كە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامبن بۆ دەستنیشانكردنی هەمو ئەو كەسانەی لەم دۆسیەیەی بەهەدەردانی سامانی گشتی و گەندەڵییەدا تێوەگلاون.
رۆژی یەكشەممە 28/6 هەڵمەتێكی فراوان بۆ دەستگیركردنی بەرپرسانی تێوەگلاو لە گەندەڵی لەعیراق دەستیپێكردو كاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی سیاسی و جەماوەری لێكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group