نه‌وا
جه‌واد موسه‌وى بڕیارده‌رى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق هۆشدارى له رودانى كاره‌ساتى ته‌ندروستى ده‌دات و ده‌ڵێت "حكومه‌تى فه‌یسبوكى مسته‌فا كازمى له قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كه تێناگات".
موسه‌وى له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردوه، حكومه‌تى نوێ بێتوانایه له ده‌ركردنى رێوشوێنى توند بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و فه‌یسبوكى كردوه به مینبه‌رێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى. ده‌شڵێت "حكومه‌تێكى فه‌يسبوكییه به پله‌ى نایاب و هه‌ست به‌و واقیعه ناكات، كه ئه‌گه‌رى كاره‌ساتى ته‌ندروستى گه‌وره هه‌یه له عیراق به‌تایبه‌تى له شارى به‌غدا".
بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق سه‌ری سوڕماوه له‌و رێوشوێنانه‌ى حكومه‌تى كازمى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گرتویه‌تیه‌به‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ى رێنماییه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه و شاره‌زایان له‌به‌رچاوبگرێت، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت "حكومه‌تى نوێ به‌رپرسه له روخانى سیستمى ته‌ندروستى له رۆژانى داهاتودا، كه ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رده‌وامه له زیادبون".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، گوێنه‌دان و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى گیانى هاووڵاتیان و پیشاندانى ماسولكه و هێز له راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێته‌هۆى دروستبونى بارودۆخێك كه ئاواتى پێنه‌خوازین و نه‌خۆشخانه‌كانیش له سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن.
ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عیراق به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه‌و رۆژى چوار شه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 287 توشبوى نوێ و شه‌ش گیان له‌ده‌ستدانى تر‌ى راگه‌یاند، به‌وه‌ش كۆى گشتى توشبوان له عیراق گه‌یشته پێنج هه‌زار و 135 كه‌س.