لیژنەی دارایی پەرلەمان: كارەبای كەنداو زۆر هەرزانترە لە كارەبای ئێرانی

28/05/2020 عێراق

نەوا
ئەحمەد مەزهەر جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەوڵەتانی كەنداو دەرخستەیەكیان داوە بە عێراق بۆ دابینكردنی وزەی كارەبا و دەستبەرداربون لە كارەبای ئێرانی، كە كارەباكەی كەنداو زۆر لەوەی ئێران هەرزانتر لەسەر بەغدا دەكەوێت.
جبوری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، سەردانەكەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی بۆ چەند وڵاتێكی كەنداو بۆ بەدەستهێنانی چەند ئامانجێك بوە، ئەوانیش، كرانەوەی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی دارایی و ئابوری و ئەمنی، هەروەها پێشنیار و دەرخستەكانی دەوڵەتانی كەنداو لەبواری وزەدا سەرنجڕاكێشە، كە پێشنیارەكان نوێ نین و چەندین ساڵە هەن.
سەبارەت بە نرخی وزەی كەنداو بەراورد بەوەی بەغدا لە ئێرانی دەكڕێت، وتی، بەراورد ناكرێت لەنێوانیاندا و تێچوی وزەی كەنداو زۆر كەمترە لە تێچوی وزەی ئێرانی.
بەپێی زانیاریەكان كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیش چەندین دەرخستنەی لەبواری وەبەرهێناندا داوە بە عێراق، لەوانەش وەبەرهێنان لە كێڵگەی غازی عوكاز لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group