نه‌وا
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی عیراق بڕیاری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری په‌سه‌ند كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه به نه‌وای راگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریداوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته جێبه‌جێ بكرێته‌وه.
وتیشی، بڕیاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مان دراوه، كه رۆژی شه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژی یه‌كشه‌ممه 31 ی ئایاره‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌ستپێده‌كات و سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه ده‌گڕێته‌وه.
بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه له رۆژانی رابردوودا ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له عیراق به تایبه‌تی له به‌غدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له بهرزبوونهوهكردووه.