نه‌وا
توێكارى جه‌سته‌ى "جۆرج فلۆید" هاوڵاتییه ره‌شپێسته كوژراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا سوپرایزێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوى تێدابوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌وه گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵكو به‌هۆى توندوتیژیى پۆلیسه‌كه‌وه بوه.
به‌پێى راپۆرتى پزیشكیى دادوه‌رى له ناوچه‌ی هینیبین له ویلایه‌تى مینیسوتا، مردنى فلۆید به‌هۆى ئه‌وه‌وه نه‌بوه، كه توشبوى كۆرۆنایه، به‌ڵكو به‌هۆى كێشه‌وه بوه له دڵیدا.
رونیشكراوه‌ته‌وه، دڵى فلۆید به‌رگه‌ى ئه‌و گوشاره‌ی نه‌گرتوه، كه ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیس له‌سه‌رى دروستى كردوه كاتێك به ئه‌ژنۆى فشاری له‌سه‌ر ملى دروستكردوه و دواتر له به‌شى چاودێرى ورد گیانیله‌ده‌ستدا.
دواى روداوه‌كه‌ى فلۆید، كه به ڤیدیۆ تۆماركرابو، خۆپیشاندان و ئاژاوه له ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵدا و چه‌ندین دوكان و فرۆشگا تاڵانكران و سوتێنران به‌هۆى توندوتیژیه‌كانیشه‌وه ده‌یان پۆلیس و خۆپیشانده‌ر برینداربون.
به‌پێى دوایین زانیاریه‌كانیش ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى پۆلیس تۆمه‌تى كوشتنى پله‌ى دووى بێ مه‌به‌ستى دراوه‌ته پاڵ و ئه‌و سێ ئه‌فسه‌ره‌ى دیكه‌ش، كه له‌گه‌ڵیدابون، ده‌ستگیركراون.