نه‌یمار هیواى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ده‌ستده‌دات

پێش 4 هەفتە وەرزش

نه‌وا
نه‌یمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى هیواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌ وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى ئه‌مساڵدا له‌ده‌ستداوه‌، چونكه‌ یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ ناتوانێت بڕی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات.
رۆژنامه‌ى "ماركا"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ تواناى ماددى نییه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌یمار، كه‌ تا ساڵى 2022 گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ماوه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌هۆى كێشه‌ى داراییه‌وه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ناچاربوه‌ له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت، كه‌ ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ى یاریزان له‌ بازاڕی هاوینه‌ى ئه‌مساڵدا داده‌خات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌رشه‌لۆنه‌ ناتوانێت نه‌یمار بگوازێته‌وه‌ و ریاڵ مه‌دریدیش به‌هه‌مان شێوه‌، ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ش دڵنیابوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى وه‌رزى داهاتوو به‌ درێسى یانه‌ پاریسییه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش نایانه‌وێت ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ بفرۆشن و ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌و و كیلیان مباپێ-ش درێژبكه‌نه‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group