كۆبۆ.. كوڕه‌ نمونه‌ییه‌كه‌ى ریاڵ مه‌درید

پێش 4 هەفتە وەرزش

نه‌وا
ماڵپه‌ڕیABC  مه‌دریدى ستایشى تاكیفوسا كۆبۆى یاریزانى لاوى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت "بیركردنه‌وه‌یه‌كى ئه‌وروپى هه‌یه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ى زۆرینه‌ى ژاپۆنیه‌كانیش حه‌زى له‌ سوشى نییه‌".
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی "كۆبۆ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ گرنگى به‌وه‌ داوه‌ تواناكانى به‌ ته‌واوه‌تى ده‌ربخات و هه‌ر له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌مه‌وه‌ وه‌ك یاریزانێكى خێرا و به‌هره‌دار و داهێنه‌ر سه‌یركراوه‌، هه‌روه‌ها تواناى لێدانى تۆپیشى به‌شێوه‌یه‌كى زۆرباش هه‌بوه‌".
هه‌روه‌ها زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید لاى خۆیه‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێرى گه‌شه‌سه‌ندنى یاریزانه‌كه‌ ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆبۆ كاریگه‌رى ئابوری هه‌یه‌ و له‌ ژاپۆن له‌ 10 بینراوترین یارى جیهان 8 یان یارى ریاڵ مایۆركا بوه‌.
له‌ئێستادا كۆبۆ به‌شێوه‌ى خواستن له‌ یانه‌ى ریاڵ مایۆركا یارى ده‌كات و له‌چاو ته‌مه‌نه‌كه‌یدا ئاستێكى نمونه‌یى پێشكه‌ش ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه‌، كۆبۆ سودى دارایى بۆ مایۆركا هه‌بوه‌ له‌ رووى ریكلامه‌وه‌، بۆ نمونه‌ یارى نێوان مایۆركا و ڤیاڕیاڵ له‌ ژاپۆن له‌ یارى كلاسیكۆى نێوان ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ بینه‌رى زیاترى هه‌بوه‌.
كۆبۆ ته‌مه‌نی ته‌نها 19 ساڵه‌ و له‌ تیمی كاستیای ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ به‌ خواستن دراوه‌ به‌ ریاڵ مایۆركا و دیار نییه‌ له‌مساڵدا به‌ده‌ستیده‌هێنێته‌وه‌ یاخود جارێ له‌و یانه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ ریزبه‌ندیی 19یه‌مین یانه‌ی پله‌ یه‌كی لالیگادایه‌ و 32 خاڵی كۆكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ری دابه‌زینی بۆ پله‌ دووی وڵاته‌كه‌ زۆر نزیكه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group