نه‌وا
رۆژنامه‌ى "ئاس"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، كیلیان مباپێ ترسى له روكردنه یانه‌ى ریالأ مه‌درید هه‌یه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به وه‌رگرتنى موچه‌یه‌كى كه‌متره‌وه نییه له‌و یانه‌یه.
ئاس له راپۆرتێكدا باسى لهوهكردوه، مباپێ ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى هه‌مان وڵات، ترسى هه‌یه له ڕوكردنه یانه‌ى ریاڵ مه‌درید، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌وه نییه كه موچه‌یه‌كى كه‌متر وه‌رده‌گرێت، چونكه ده‌زانێت كه گرێبه‌ستى ریكلام و سپۆنسه‌رى زۆر گه‌وره‌ترى پێشكه‌ش ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردوه، ترسى مباپێ له چه‌ند ڕویهكهوهیه، ئه‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناو رودهكات یانه ئیسپانیه‌كه به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و یانه‌یه یاریزانى گرنگى زۆر كه‌مه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، ئه‌ستێره فه‌ره‌نسیه‌كه نایه‌وێت چاوه‌ڕێى پرۆژه‌یه‌كى وه‌رزى بكات و ده‌یه‌وێت ده‌ستبكات به به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كان، هه‌روه‌ها ترسى له‌وه هه‌یه زیدان وه‌ك راهێنه‌رى یانه‌كه نه‌مێنێت، چونكه زیدانى زۆر خۆشده‌وێت، و وه‌ك نمونه‌ى باڵاى خۆى سه‌یرى ده‌كات.
له‌ئێستا گرێبه‌ستى مباپێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس سانجێرمان به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت و ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ش نایه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێبكاته‌وه، هه‌روه‌ها زۆر به یانه‌ى ریاڵ مه‌دریده‌وه ده‌به‌سترێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى بۆ ئه‌و یانه‌یه و زێدانى راهێنه‌ره و خۆشى ئه‌وه‌ى نه‌شاردوه‌ته‌وه.