میدیاكان: ئیسرائیل پێشنیازی حەماس بۆ ئاگربەست رەتدەكاتەوە

16/05/2021 جیهان

نەوا-
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، تەلئەبیب پێشنیازی حەماس لە بارەی راگەیاندنی ئاگربەستی رەتكردوەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئیسرائیل، لە رێگەی نێوەندگیرە میسریەكانەوە حەماس پێشنیازی ئاگربەستی كردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تەلەئەبیب رەتیان كردوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە سەركردایەتی سیاسی ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامی هێرشەكانیان دەكەنەوە بۆ سەر كەرتی غەزە تا ئەو كاتەی سەرجەم ئامانجەكانیان دەپێكن.
هاوكات بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، تا هەر كاتێك پێویست بكات هێرشەكانیان بۆ سەر حەماس بەردەوام دەبێت.
بەهۆی شەڕ و موشەكبارانی نێوان ئیسرائیل و كەرتی غەزە، تائێستا زیاتر لە 180 فەلەستینی و نزیكەی 10 هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژراون و بەسەدانی دیكەش برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group