نەوتی خاو نرخێكی نوێی تۆمار كرد

18/01/2022 جیهان

نەوا-
نەوتی خاو نرخێكی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 88 دۆلاری ئەمریكی، لەساڵی 2014ەوە ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 88 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی 7 ساڵی رابردودا تۆماری كردبێت.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، یەك بەرمیل خاوی تێكساسی ئەمریكیش گەیشتووەتە 85 دۆلار 66 و سەنت، هەروەها بە پێی داتاكانی ماڵپەری رێكخراوی ئۆپێك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەو رێكخراوە بە 86 دۆلار و 54 سەنت دەفرۆشرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group