دەستدرێژییەكی سێكسی بەكۆمەڵ بۆ سەر 8 كچ وڵاتێك دەهەژێنێت

30/07/2022 جیهان

نەوا-
لە باشوری ئەفریقا گروپێكی چەكدار هەڵدەكوتنە سەر شوێنی وێنەگرتنی كلیپێكی گۆرانی و دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر 8 كچی گەنج، بەهۆی رووداوەكەشەوە تاوەكو ئێستا 3 تۆمەتبار دەستگیر كراون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، نزیكەی 20 چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنی وێنەگرتنی كلیپێكی گۆرانی و دەستدرێژی سێكسیان كردووەتە سەر 8 كچ لە بەشداربووانی كلیپەكە.
ئەوەش هاتووە، رووداوەكە لە نزیك شاری "جۆهانسبێرگ" لەكاتی ئامادەكارییەكان بۆ وێنەگرتن رویداوە و ئەو وڵاتەی هەژاندووە و سەرۆكی وڵاتەكەش هاتووەتە سەرهێڵ، كچەكان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵیدا بووە، تەنها یەكێكیان لەلایەن 10 پیاوەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر و یەكێكی تریان لەلایەن 8 پیاوەوە.
ئاژانسەكە باسی لەوەش كردووە، هەروەها پیاوەكانیش بێبەش نەبوون لە توندوتیژی و سەرجەم كەلوپەلەكانیان لێسەندراوە و تەنانەت جلەكانیشیان لەبەردا داكەندراوە.
رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایان كردووە، گومان دەكرێت كە تۆمەتبارەكان بیانی بن و كرێكاری نایاسایی بن و چەكیان پێبووە، تاوەكو ئێستاش 3 تۆمەتبار دەستگیر كراوە و گەڕان بەدوای ئەوانی تردا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group