بۆچی كۆبونەوەكەی پەرلەمانی عیراق تایبەت بە بودجە دواخرا؟

08/06/2023 عێراق

نەوا - 
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەسەر دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هێشتا لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر بڕگە دەستكاری كراوەكان نەداوە.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی وتووە، كۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ كاتژمێر 8ی ئەمشەو دواخرا، تاكو دەرفەت بدرێت بە لیژنەی دارایی ئەو بڕگانەی دەستكاری دەكرێت دەنگی لەسەر بدات.
وتوشیەتی، گرفت لە پڕۆژەی بودجە هێشتا زۆر ماوە بۆیە دەیانەوێت تەواوی گرفتەكان چارەسەر بكرێت ئەوكات بیبەینە ناو هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەر ئەوەش وای كرد كۆبونەوە دوا بكەوێت بۆ كاتژمێر 8ی ئەمشەو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group