رۆناڵدۆ پێشەنگ بوە بە لەدەستدانی هەلی گۆڵكردن

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا-
كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسری سعودی سەرەڕای ئەو پێوانانەی تۆماری كردوە لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدایە كە زۆرترین هەلی گۆڵكردن بەهەدەردەدەن.
پێگە وەرزشیەكان بڵاویانكردۆتەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسری سعودی و یاریزانی یانەی پێشوی ریاڵ مەدرید شۆڕشێكی گەورەی لە سعودیە كردوە دوای ئەوەی تەنها لە 58 یاریدا 50 گۆڵی تۆماركردوە، بەڵام سەرەڕای ئەم ژمارە پێوانەییە لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدایە كە زۆرترین هەلی گۆڵكردنیش بەهەدەر دەدەن، بەگوێرەی پۆرتاڵی تایبەت بە ئامار رۆناڵدۆ 20 هەلی گۆڵكردنی لەدەستداوە.
ئەم ژمارەیە سەرەڕای تۆمارەنیەتی لە كاتی گۆڵكردندا، هەندێكجاریش وایكردوە هاندەرانی یانەی نەسر گومان لەو ئاستە بكەن كە كریستیانۆ نیشانی داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group