نه‌وا
توركمانه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كورد و كوردیش داوای كۆبونه‌وه ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌جات حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی توركمانی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پاره‌وه ده‌ڵێت "خه‌تای ئه‌ندامه كورده‌كانه ئاماده نابن له‌نێو هۆڵی ئه‌نجومه‌ن به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه". سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی تائێستا داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نه‌كردوه و له‌مكاته‌دا كه‌ركوك زۆرترین كێشه‌ی تێدایه، به‌ڵام كورده‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نایانه‌وێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه ئاماده‌نابن .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌ڵماس فازڵ ئاغا بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت "به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كه له‌ئێستادا له هه‌ولێر نیشته‌جێبون، له‌سه‌روی خۆیانه‌وه فه‌رمانیان پێ كراوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێت. ده‌شڵێت "كورد نابێت له‌م شاره به‌وشێوه‌یه بێت و ده‌بێت بێنه‌وه بۆ كه‌ركوك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه".
له‌ئێستادا هه‌رچی نوسراو و فه‌رمان هه‌یه، كه له‌به‌غدای پایته‌خته‌وه بۆ كه‌ركوك دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، واژۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كانی دیكه راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت واژۆكان و فه‌رمانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و ته‌واوی ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی ئیفلیج كردوه.