یاسای لیهی چییە؟ رەنگە ئەمریكا لە دژی ئیسرائیل بەكاری بهێنێت

پێش 1 هەفتە
و/ ئاواز سەلیم
ئیسرائیل پێشبینی دەكات هاوپەیمانە سەرەكییەكەی كە ئەمریكایە، ئەمڕۆ دووشەممە قەدەغەكردنی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ یەكەیەكی سوپای ئیسرائیل رابگەیەنێت بەهۆی پێشێلكارییە گەورەكانی مافەكانی مرۆڤ لە كەرتی رۆژئاوا.
ئەمە لە كاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بەهۆی شەڕی ئیسرائیل لە غەززە لەژێر گوشاری زیاتردان.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، ئەم هەنگاوە دەبێتە بە یەكەم هەنگاو دادەنرێت دوای دەیان ساڵ ئەگەر ئیدارەی ئەمریكا بڕیاری كاراكردنی یاسایەكی  ئاوا مێژوویی بدات كە كە 27 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن كۆنگرێسەوە دەرچووە و بە  "یاسای لیهی" ناسراوە.
یاسای لیهی چییە؟
سیناتۆری پێشووی ویلایەتی ڤێرمۆنت پاتریك لیهی لە ساڵانی نەوەدەكاندا پشتگیری لە یاسایەك كرد كە دواتر ناوی لێنرا یاسای لیهی و وتی ئەمریكا پێویستی بە بنەمایەك هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی سەربازی بۆ ئەو لایەنە بیانیانە ڕەتبكاتەوە كە تۆمەتبارن بە كوشتنی بەئەنقەست و دەستدرێژیكرد ن وئەشكەنجەدان و پێشێلكارییە ئاشكراكانی مافی مرۆڤ.
پاشان لە شوباتی 2023 سەرۆك جۆ بایدن بڕیارنامەیەكی دەركرد و تیایدا ڕایگەیاند كە  بەهیچ  شێوەیەك گواستنەوەی چەك ڕێگەپێدراو نابێت، ئەگەر ئەمریكا بۆی دەركەوت كە ئەگەری هەیە زلهێزێكی بیانی بەكاریبهێنێت بۆ ئەنجامدانی پێشێلكاریی یاساكانی جەنگ، مافی مرۆڤ، یان تاوانی تر، لەوانەش توندوتیژی دژی منداڵان.
یاسای لیهی چۆن كاردەكات؟
یاساكە باس لەوە دەكات كە یارمەتییەكان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە هەر لایەنێكی سەربازی دەبڕدرێن ئەگەر وەزارەتی دەرەوە بەڵگەی باوەڕپێكراوی دەست كەوت  لەسەر پێشێلكاریی جددی، و ئەمەش ڕاهێنانەكانی وەزارەتی بەرگریش بۆ سوپای بیانیش دەگرێتەوە.
ئیدارەكانی ئەمریكا لەوان ئیدارەی بایدن، لە مێژە لەلایەن گروپەكانی مافی مرۆڤەوە تۆمەتبار دەكرێن بەوەی خۆیان لە لێكۆڵینەوە توندەكان لە تۆمەتەكانی پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەكان دەدزنەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بەدوور بگرن لە بانگەشەكردن بۆ ئەو جۆرە یاسایانە كە ئامانجیان بەستنەوەی هاوكارییە سەربازییەكانە بە هەڵسوكەوتی یاسایی هێزە بیانییەكان.
ئیسرائیل دەڵێت، هێزە ئەمنییەكانیان لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكان دەكەن، دادگاكانیش لێپرسینەوە لە تاوانباران دەكەن.
جەنگاوەرە دێرینەكانی ئیدارەی ئەمریكا پشتڕاستی دەكەنەوە كە تا ئێستا هیچ حكومەتێكی ئەمریكا  ئەم یاسایەی لە دژی ئیسرائیل بەكاری نەهێناوە،  وەهەروەها (سارا ئیلین هاریسۆن) ، پارێزەری پێشووی وەزارەتی بەرگری كە كاری لەسەر دۆسیەكانی( لیهی لاو) كردووە و ئێستا شرۆڤەكاری باڵای گروپی قەیرانی نێودەوڵەتییە، دەڵێت:
ئیسرائیل دەتوانێت چی بكات سەبارەت بە ئاگربەستەكە؟
سارا ئاماژە بە پەیماننامەی ساڵی ٢٠٢١ دەكات كە تێیدا ئیسرائیل مەرجی ئەوەی دابوو كە یارمەتی سەربازیی ئەمریكا لەسەر هیچ لایەنێك بەكارناهێنێت كە ئەمریكا بە تۆمەتبار دەزانێت بە ئەنجامدانی پێشێلكارییەكی گەورەی مافەكانی مرۆڤ.
یاسای ئەمریكا ئاماژە بە یەكێك لە ڕێگاكانی دەربازبوون دەكات بۆ ئەنجامدەری پێشێلكارییەكە، چونكە وەزیری دەرەوە دەتوانێت دەستبەرداری "یاسای لیهی" بێت ئەگەر بۆی دەركەوت كە حكومەتی ولاتی مەبەست هەنگاوی كاریگەر دەنێت بۆ دادگاییكردنی تاوانباران بە پێشیلكارییەكان .
باس لەوە دەكرێت كە ئەمریكا هێشتا ملیارەها دۆلار وەك بودجە و چەك بۆ ئیسرائیل دەنێرێت، لەوانە پاكێجێكی نوێی ٢٦ ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتی لە بەرگری ئیسرائیل، هەروەها پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی لە غەززە،
بڕیارە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی پیران ئەم بابەتە پەسەند بكات، هاوكات بایدنیش پشتڕاستی كردەوە كە پەسەندی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group