بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە چیای قودس ئیسرائیل باری نائاسایی راگەیاند

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە چیای قودس ئیسرائیل باری نائاسایی راگەیاند، و فەڕەنسا و 10 وڵاتی ئەوروپاش ئامادەییان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەربڕیوە.
 كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە ئەو ئەو ئاگرەی لە دوێنێ ئێوارەوە دەستی پێكردوە بە شێوەیەكی بەرفراوان تەشەنەی كردوە ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی رەشەبا بە خێرایی 90 بۆ 100 كیلۆمەتر لە چركەیەكدا، هاوكات حكومەتی ئیسرائیل بەهۆی ئاگركەوتنەوە باری نائاسایی ڕاگەیاند.
ئاگركوژێنەوەی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوە كردوە، كە زیاتر لە 11 فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە بەكارهێنراوە بۆ كوژاندوەی ئاگرەكە و بڕیارە ژمارەیەك فڕۆكەی دیكەی وڵاتانیش بەشداریی لە كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەدا بكەن.
ئەو ئاگرە كە لە بەشی ئیسرائیلیی قودس دەستی پێكردوە زۆربەی ناوچەكانی باكوری غەززەی گرتوەتەوە و تا ئێستا نزیەكەی 200 تیمی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن و هەزاران كەسیش ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
هەروەها، ئاگرەكەی ئیسرائیل بە گەورەترین ئاگری مێژوی 77 ساڵی رابردوی ئەو وڵاتە لە قەڵەم دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group