نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانە ئەتۆمیەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا و وڵاتانی چوار+1 رایگەیاند، ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێ نەهێشتوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شەڕی 12 ڕۆژە وانەیەكی گەورە بو بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، ئەوان دركیان بەوە كرد كە هیچ ڕێگەچارەیەكی سەربازی بۆ پرسی ئێران نییە و تاكە ڕێگا دیپلۆماسییەكی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانە.
باسی لەوەشكردوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێنەهێشتوە و هەمیشە ئامادەی دیالۆگێكی شەرەفمەندانە و دادپەروەرانە بوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشیخستەڕو، دوژمنان حسابیان بۆ دروستكردنی دوبەرەكی ناوخۆیی لە ناو گەلی ئێران دەكرد، بەڵام ڕوداوەكانی شەڕی 12 ڕۆژە سەلماندی كە هیچ جیاوازییەك لە نێوان گەلی ئێراندا نییە، بەو پێیەی هەمویان لە چوارچێوەی یەك شوناسدا بەرگرییان كردوە.