نەوا-
سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و باسی لە دۆخی ناوخۆی ئەمەریكا و جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا كرد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خەریكە لە هێزی بۆشایی ئاسمان زۆر بە خراپی لەگەڵ ڕووسیا و چین دەدۆڕێن، بۆیە بۆ پاراستنی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریكا و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك بڕیاری گواستنەوەی هێزی بۆشایی ئاسمانی لە كۆلۆرادۆ بۆ ئاڵاباما داوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕێژەی تاوان لە شیكاگۆ بەرز بووەتەوە، بە شێوەیەك لە دوو هەفتەی ڕابردوو 20 كەس كوژراو و 75 كەس تەقەی لێكراوە، بۆیە سوپا دەنێرنە ئەو شارە.
لە لایەكی دیكەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس نوسیویەتی: شی جین پینگ و كیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتن خەریكی پیلانگێڕیین دژی وڵاتەكەی.
سەرۆكی ئەمەریكا وتیشی: لە ماوەی ڕابردوو دووبارەی قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش زانیاری نوێ دەبیستن، چاودێری دۆخەكەش دەكات، ئەگەر هیچ بەرەوپێشچوونێك لە نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا ڕوونەدات، ئەوا دەرەنجامێكی خراپ چاوەڕێیان دەكات.