نەوا-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی كاندیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق پێشكەش بەئەنجومەنی نوێنەران كرد.
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی بە ماڵپەڕی حزبەكەی رایگەیاندوە، لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی ناوی كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە راگەیاندوەو نزار ئامێدی كردوەتە تاكە كاندیدی حزبەكەی.
لەلایەكی ترەوە شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، فوئاد حسێن وەك كاندیدی فەرمی پارتی سیڤی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق پێشكەش كردوە.
چاوەڕواندەكرا هەریەك لە یەكێتی و پارتی بە كاندیدێكی هاوبەش بەشداری پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بكەن، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوانیانەوە هەریەكەیان بەجیا كاندیدی خۆیان پێشكەشكرد.