نەوا-
جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری لوبنان رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی رێوشوێنەكانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەی باشوری روباری لیتان لە لوبنان جێبەجێكردوە.
عەون لەڕاگەیەنراوێكدا ئەو دەستدرێژییانەی سەركۆنە كرد كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كرانە سەر باشورو رۆژهەڵاتی لوبنان و ئاماژەی بەوەكردوە، ئامانجی ئەو دەستدرێژییانە شكستپێهێنانی هەمو ئەو هەوڵانەیە كە لەسەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامییەكانی ئیسرائیل لەناوچەكە خراونەتەگەڕ.