عیراق هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا بانگهێشت دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، سەرەڕای هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و دورخستنەوەی وڵات لەململانێكان، هێرشێكی ناڕەوا كرایە سەر بنكەیەكی تەندروستی سەربازی لە حەبانیە كە سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراقەو بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە كە لەناویاندا كارمەندانی سوپای عیراق هەن. 
راشگەیەنراوە، هێزە چەكدارەكان مافی وەڵامدانەوەیان هەیە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان، چونكە ئەم كارە تاوانەو پێشێلكاری یاسا نێودەوڵەتییەكانە هەروەها زیانگەیاندنە بە پەیوەندی نێوان هەردو گەلی عیراق و ئەمریكا.
سەباح نوعمان ئاماژەشیكردوە، محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەزارەتی دەرەوەی راسپاردوە بۆ بانگهێشتكردنی هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق تاكو یاداشتنامەی ناڕەزایەتیان پێبگەیەنێت بەرامبەر بە پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عیراق.، هەروەها لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش سكاڵا تۆمار دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group