ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق داوایەك لە لایەنە سیاسییەكان دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامداو راگەیانراوێكی بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، بەسەرۆكایەتی قاسم ئەعەرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجامدرا پێداچونەوە بە دۆخی ئێستای ناوچەكە كراوە، هەروەها كۆمەڵێك بڕیارو راسپاردەی پێویستیش سەبارەت بەو بابەتە دراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانیشتنەكەدا جەخت لە گرنگی پاراستنی یەكگرتویی نیشتمانی و پێشكەشكردنی پاڵپشتی تەواو بۆ ئەو رێوشوێنە ئەمنیانەی حكومەت گرتوەیەتیەبەر كراوەو هەروەها بەشداریكردن لە پاراستنی عیراق و پاراستنی ئاسایشی گەل تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق لەبەشێكی تردا داوای لەهێزە سیاسییەكان كردوە بە یەكگرتویی روبەڕوی ئاستەنگییەكانی ئێستاو تێپەڕاندنی بارودۆخەكە ببنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group